سەرۆكایەتی داواكاری گشتی لەسەر هێرشكردنە سەر سەڵاحەددینی ئەیوبی، وەڵامی سكاڵای یاسایی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەداتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/٤ دوای تۆمارکردنی داوای یاسایی لەلایەن د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی رێکارە یاساییەکانی بەرامبەر ئەوکەسە گرتەبەر، کە ھێرشی کردبووە سەر سەڵاحەددین ئەیوبی، سەرکردەی کورد و مێژوویی.