Skip to the content

لە دیداری وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەگەڵ پیاوانی ئایینی ئەرمەنی رەوشی پێکەوەژیانی ئایینی لە کوردستان بەرز نرخێنرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٧/٤/٢٠٢١ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ژمارەیەکی پیاوانی ئایینی ئەرمەنی کرد.

لە دیداری نێوان هەردوولادا رەوشی پێکەوەژیانی ئایینی لە ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ کرا، دواتر تیشک خرایە سەر رەوشی پێکھاتەکان و برەودان بە گیانی پێکەوەژیانی ئایینی، بۆ ئەمەش ژینگەی ئایینی پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان بەرز نرخێنرا لە پاراستن و دەستەبەری ئاشتی کۆمەڵایەتی بۆ ھەمووان بەبێ جیاوازی.