وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پیرۆزبایی بە بۆنەی بوونی بە ئیدارەی سەربەخۆ سێشەممە ١٤⁄ ١٢⁄ ٢٠٢١ د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی ئیدارەی زاخۆی کرد و لە لایەن گوھدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەوە پێشوازی کران.
لە دیدارێکدا د. پشتیوان سادق پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی زاخۆ کرد بە بۆنەی بوونیان بە ئیدارەی سەربەخۆ دواتر جەخت لە پشتیوانیکردنی دەڤەرەکە و خەڵکی خۆشەویستی زاخۆ کرایەوە، وێڕای تاوتوێی ژمارەیەک پڕۆژە بۆ دەڤەری ڕەنگینی زاخۆ بەپێی ڕێنماییەکان.
ھەر لەمیانی سەردانەکەیدا سەردانی بەڕێوهبەرایەتی ئەوقافی زاخۆی کرد و لەگەڵ مامۆستا سهعید بەڕێوەبەری ئەوقاف تاوتوێی ڕەوشی ئایینی پێکەوەژیانیان لە دەڤەرەکەدا کرد، وەزیری ئەوقاف بڕیاریدا ژمارەیەک پێداویستی ئەوقاف دابین بکات، دواتر سەردانی مەترانیەی زاخۆ نوھدار کلدانی کرد لە لە لایەن مەترانی زاخۆ فلیکس سعید الشابی پێشوازی کران، لە دیدارەکە جەخت لە برایەتی و پێکەوەژیانی ئایینی لە نێوان پێکھاتە ئایینییەکانی دەڤەری زاخۆ کرایەوە، وەزیری ئەوقاف ڕایگەیاند زاخۆ نموونەی پێکەوەیی و تەبایی لە ناوچەکەدا ھەیە، ھەموو پشتیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ مەترانیەی زاخۆ دەربڕی و ھیوای سەرکەوتن و سەرفرازیی بۆ خەڵکی ئازیزی کریستیان لەناوچەکەدا خواست.