وەزارەتی ئەوقاف و زانکۆی نۆلج دیدارێکی ھاوبەش ڕێک دەخەن
![](/media/8938/fb_img_1638549699049.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132831630910000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-
ڕۆژی چوارشەممە ١⁄ ١٢⁄ ٢٠٢١ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە ھەماھەنگیی یەکێتی زانایان و زانکۆی نۆلج ئامادەبوونی قوتابیان و مامۆستایانی ئایینی، دیدارێکی کراوەی بۆ ژمارەیەک لە پسپۆرانی ئایینی، یاسایی کۆمەڵایەتی، ئاشتەوایی خێزانی ڕێکخست، سەرەتا د. عبداللە وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەناوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا سڵاوی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی گەیاندە ئامادەبووان و پشتیوانی بۆ کارەکانی دیدارەکە ڕاگەیاند، دواتر شیکردنەوەی بۆ دیاردەی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان کرد و وابەستەی کرد بە کەلتووری ھاوردەکراو، ھەروەھا جەختی کردەوە لە پێکەوەیی و ھەنگاوە ھەمەلایەنەکان کردەوە بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی توندو تیژی بەرامبەر ئافرەتان، کە سەرەنجام خێزان و کۆمەڵگە تێیدا زەرەرمەندن.
لە دیدارەکەدا چوار پەنێڵ لە لایەن " د. چنار سعد عبداللە (چواچێوە و جۆرەکانی توند و تیژی)، ھەروەھا مێژووی توند و تیژی و ڕۆڵی دامەزراوەکان لەلایەن
"شێخ ابراھیم بەرزنجی و ڕووانینی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و ڕێگاچارەکانی توندوتیژی ئافرەتان لەلایەن
دادوەری خانەنشین
"گەیلان سید احمد و شیکردنەوەی چەمکە یاساییەکان و ڕۆڵی یاسا لەم بوارەدا لە لایەن
"محمد سابر گۆمەشینی پێشکەش کران.
دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆی گەرمی لە بارەوا کرا.
جێگەی ئاماژەیە چالاکیەکە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئیرشاد و توێژینەوەی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ڕێکخرابوو