بەبەشداری نوێنەری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دیداری" برایەتی مرۆڤ دۆستی" بەڕێوەچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی تێپەربوونی 10 ساڵ بەسەر دامەزراندنی هەفتەی هاڕمۆنی جیهانی پێكەوەژیان، لە نێوان پێكهاتە ئایینییەكان، گرنگی پێدان و رۆڵی زانایان و نوێنەرانی ئایینە جیاوازەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و فەراهەمكردنی ئاشتی كۆمەلایەتی، رێكخراوی بلۆمێنت بە هاوكاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی مەراسمێكی رێكخست بەناونیشانی (برایەتی مرۆڤ دۆستی)، لە رۆژی 14ی 2ی 2021 لە هۆڵی هۆتێل دیڤان لە شاری هەولێر.
لەسەرەتادا نوێنەری رێكخراوی بلۆمێنت، بەناوی رێكخراوەكەوە سوپاسی د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاو كاروباری ئایینی و وەزارەت و سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەكانی وەزارەتی كرد، كە هاوكارو پالپشتی رێكخراوی بلۆمێنت یان كردووە.
دواتر شێخ ئیبراهیم بەنوێنەرایەتی، د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی وتەی وەزیری پێشكەش كرد و گووتی" وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەرێگەی بەرێوەبەرایەتی پێكەوەژیان، هەوڵدەدات بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و ئارامی لە هەرێمی كوردستان،
هەروەها ئاماژەی بەوەكرد كە لە ساڵی 2016 كۆنفرانسی ئایینی بەسترا لەلایەن وەزارەت، بۆ یەكخستن و یەك گوتاری لە وتاری هەینیدا، كە لەكۆتاییدا چەند راسپاردەیەكی دەركرد.
هەروەها پاڵپشتی د.پشتیوان سادق بۆ دەركردنی رێنمایی نوێ بۆ كردنەوەی حوجرەو ناوەندەكانی لەبەركردن و فێركردنی قورئانی پیرۆزی دووپاتكردەوە، كە بەشێوەیەكی باشتر لە جاران بڕوات بەرێوە، دواتر سوپاسی رێكخراوی بلۆمێنتی كرد لە كردنەوەی خوولی ئونلاین بۆ مامۆستایانی ئایینی.
لەكۆتایشدا نوێنەری وەزیری ئەوقاف زێتر گوتی" كوردستان مێژووی خۆی لە پێكەوە ژیانی ئایینی دانابڕێنێت، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباریئایینیش بەپێ ی رێنماییەکانی بواری وتاری رێک خستووە بەشێوەیەک ھەموو ئایینەکان رێز لە پەرستشەکانی یەکتر دەگرن و بەشداری بۆنەئایینی و کۆمەڵایە تیەکانی یەکتری دەکەن.