کۆبونەوەی ھاوبەشی نێوان وەزارەتی ئەوقاف و پلاندانان بەڕێوەچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/11 بەئامادەبوونی زیندین مولود بریکاری وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پ. ی. د دیار جباری بەڕێوبەری گشتی کارگێری و دارایی بەوەکالەت بەشێک لەبەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندی دارەکانی وەزارەت سەردانی وەزارەتی پلان دانانیان کردو لەلایەن زاگرۆز فتاح بریکاری وەزیری پلان دانان پێشوازی کران دواتر کۆبونەوەیەکی ھاوبەش بەڕێوە چوو
ئامانجی کۆبوونەوەکە خستنەروو پێشکەش کردنی پرۆژەی کارەکانی داھاتووی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پرۆژە بەردەوامەکان بوو، بەھەموو وردەکاریەکانەوە، دواتر لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی پلان دانان وێرای دەست خۆشی بۆ بەرپرسانی وەزارەت ئاماژەیاندا بەگرنگی کۆبوونەوەی وەفدی باڵای حکومەتی کوردستان لەئەگەری پەسەند کردنی پشکی بوودجەی کوردستان پرۆژەو کارەکانی وەزارەتی ئەوقاف دەخرێنە پلانی کاری وەزارەتی پلادانانەوە.