شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەگەڵ ئەنجومەنی شورای ھەرێم کۆدەبێتەوە
![](/media/4492/moera-delegation-visit-kurdistan-region-consultative-council_01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132575360710000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/11 شاندێکی وەزارەت کە پێک ھاتبوو لە پ.ی.د.دیار جباری بەڕێوەبەری گشتی کارگێری ودارایی به وهکالهت بەڕێوەبەرایەتی یاسایی و موڵکەکان، سەردانی ئەنجومەنی شورایی ھەرێمیان کرد.
ئامانجی سەردانەکە ھەماھەنگی و رێکخستنی کاروبارەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەرووی یاساییەوە وەک رێنمایی تازەکانی حوجرەکانی فەقێیان و پەیرەوی ناوەخۆی پەیمانگای کوردستان بۆ وتارخوێنان ھەروەھا یاسای سەرپەرشتیارانی مزگەوت و پرۆژەی سندوقی زەکات، ھەموو ئەمانە لەرووی یاساییەوە بەھەماھەنگی ئەنجومەنی شورای ھەرێم و راوێژکارانی یاساییەوە دارشتنی یاساییان بۆدەکرێ، لەکۆبوونەوەکە بریاردرا کە لەماوەیەکی نزیکدا کار لەسەر پرۆژەکان بکرێت.