ھەرێمی کوردستان و وڵاتی میسر برەو دەدەنە پەیوەندییە ئایینی و کۆمەڵایەتیەکانیان
![](/media/4735/drpshtiwan-sadiq-receives-drmohammed-wajih.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132584978500000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لە د.محمد وجيە حجازى کونسوڵی میسر لەھەولێر کرد، لەدیدارەکە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەخێر ھاتنی کونسوڵی میسری کردو خۆشحاڵی خۆی بەسەردان و ھاتنی بەڕێزیان دەربری.
دواتر کونسوڵی میسر خۆشحاڵی خۆی بەدیداری وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی دەربری و وێرای ھەبوونی پەیوەندیەکان لەگەڵ وەزارەت ھیوای خواست برەوی زیاتربە پەیوەندیەکانیان بدەن بەتایبەت لەبوارەکانی چالاکی رۆشنبیری و کەلتوری و ئایینی ، پەروەردەیی و خوێندن، کونسوڵی میسر ئامادەیی نیشاندا بۆ پشتگیری و پێشخستنی بواری خوێندن و پەرورەدە لە پەیمانگای ئەزھەری شاری ھەولێر و بەرەوپێش بردنی پرۆگرامەکانیان و پشتیوانی کردنی قوتابیانی کورد لە وڵاتی میسر کە لەزانکۆی ئەزھەر دەخوێنن، وەزیری ئەوقاف تەئکیدی لە ھەماھەنگی و ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی ھاوبەش کردەوە.