Skip to the content

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ یەکێتی زانایانی ئایینی کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەکشەممە2021/7/11، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، د. عبداللە وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ، کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لەنێوان وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئایینی  بەڕێوەچوو، ئامانجی کۆبوونەوەکە جەختکردنەوەیە بۆ کۆمەڵێ کارو پڕۆژەی ھاوبەش و پێکەوەیی لە نێوان ھەردوو لادا، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند ئامانجی سەرەکی ئێمە ئەوەیە پڕۆژەی بەرھەمدارو بە خزمەت پێشکەش بکەین، بۆ ئەمەش بە ھەماھەنگی ھەردوولا بەڕێوەچوونی کارەکان  چالاکتر دەبێت ، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی  ژمارەیەک پڕۆژەو خاڵی خستەڕوو بە ئامانجی رۆڵبینینی یەکێتی زانایان لەکارەکاندا و لەھەر ھەنگاوێکیش  لەو پڕۆژانەدا کە دەخرێنەڕوو.
لە بەرامبەردا سەرۆکی یەکێتی زانایان ڕایگەیاند ھەموو پشتیوانییەکی سەرکردایەتی و مەکتەبی تەنفیزی بۆ کاری ھاوبەش و پێکەوەیی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی  دووپات دەکەینەوە ، ئامانجی ھەردوولاش یەک ئامانجە بۆیە کاری پێکەوەییمان ئەنجامێکی سوود بەخشی گشتی دەبێت تایبەت بۆ مامۆستایانی ئایینی،  جەختیشی لەسەر ھەماھەنگی پڕۆژە  پێشنیارکراوەکان کردەوە.