وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە مەتران ئافاک ئەسە دۆریان مەترانی تائیفەی ئەرمەنی ئەرسەزۆکس لە عێراق كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێكهوتی ٢٧ ⁄٧⁄ ٢٠٢١ د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، پێشوازی لە مەتران ئافاک ئەسەرۆریان مەترانی تائیفەی ئەرمەنی ئەرسەزۆکس لەعێراق و شاندێکی یاوەری كرد ، لەدیدارەکەدا وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەخێرھاتنی میوانانی بۆ ھەرێمی کوردستان کرد و ھیوای گەشتێکی سەرکەوتووی بۆخواستن، دواتر گفتوگۆ کرا لەبارەی برایەتی و ئاشتی و خۆشەویستی نێوان پێکھاتەکانی کوردستان و جەخت لەبرەودان بە پێکەوەژیانی ئایینی کرایەوە، ھەر لەمیانی دیدارەکەدا مەتران ئاڤاک ئەسەدۆریان سوپاسی سەردانی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد کە لەبەغدا و لەمیانی دیدارەکانی لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا سەردانی تائیفەی ئەرمەنی ئەرسەزۆکسی لەبەغدا کرد و ھیواشی خواست لەپێناو قوڵکردنەوەی گیانی مرۆڤایەتی و تەبایی و ئاشتیدا زێتر پەرە بە پەیوەندییەکان بدەن.