پەیامێک لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دکتۆر پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تایبەت بوو بە ڕێکارەکانی خۆ پارێزی لە مزگەوتەکان بۆ ئەوەی هەم مزگەوتەکان بە کراوەیی بمێننەوە هەمیش هاووڵاتیان بە شێوەیەک ئەرکە ئایینیەکانیان جێبەجێ بکەن کە نەبێتە هۆی زیاتر بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، لە پەیای وەزیری ئەوقاف هاتووە:
" باپێكه‌وه ئازیزانمان بپارێزین و مزگەوتەکان بهئاوهدانى بهێڵینه‌وه "
سه‌ره‌ڕاى ئەم دۆخە نه‌خوازراوەى ھاتۆتە ئاراوە بە ھۆى ڤايرۆسى كۆڕۆناو مه‌ترسییه راسته‌قینه‌كانى له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤایه‌تى، كە چى ڕێگامان بە خۆمان نەدا جارێكى ديكە دەرگاى مزگەوتەكان و شوێنە ئایینییەکان دابخرێنەوە، ھەرچەندە ھيچ كامێك لە ئێمە لە گەڵ داخستنى دەرگاى مزگەوتەكان و شوێنە ئایینییەکان نەبووينە و نابین، به‌ڵام لە رابردوودا له‌به‌ر سه‌لامه‌تى گیانى ھاووڵاتيان كه لاى خوداى گه‌وره( گیانى مرۆڤ له هه‌موو شتێ پیرۆزتره)، لیژنه‌ى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى كۆڕۆنا بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى مزگه‌وت و شوێنە ئايينیيەكانى راگرت، ئه‌مه‌ش تەنھا بۆ كۆنترۆڵكردنى كۆڕۆناو وه‌ستاندنى شەپۆلەكانى كۆڕۆنا بووە.
وەك دەزانين له‌ئێستادا كۆڕۆنا له لووتكه‌دایه، ڕۆژانه هه‌زاران لە ئازیزانمان له كوردستان تووشى كۆڕۆنا ده‌بن و له‌به‌رچاوى ئێمه‌ش ڕۆژانه چه‌ندین کەس به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن،بۆیه لێره‌دا زۆر گرنگه هاووڵاتیانى ئازیزى ئێمه و نوێژخوێنان هۆشیارى و(خۆ پارێزى وخه‌ڵك پارێزى)په‌یڕه‌و بكه‌ن و هه‌روه‌ها مامۆستایانى ئایینى له‌هه‌موو نوێژ و وتارەکان جه‌خت بکەنەوە لهخۆپارێزى و جێ به‌جێ كردنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له دوورى نێوانيان و بەستنى ماسك و هێنانى به‌رماڵى تایبه‌ت وخاوێن ڕاگرتنى ژینگه‌ى مزگه‌وت،له‌وانه‌یه پرسیارى ئه‌وه بكرێ بۆچى مزگه‌وت و شوێنە ئایینییەکان بۆ ماوه‌یه‌ك راگیران و هه‌ندێ شوێنى تر كراوه بوون...؟ وه‌ك ده‌زانین مزگه‌وت پیرۆزى و تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه و ماڵى خوداى گه‌وره‌یه، شوێنێكى پیرۆزه و نامانەوێت هیچ كه‌سێك له مزگه‌وت تووشى كۆڕۆنا بێت،بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك مزگه‌وت به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ هیچ شوێنێكى ديكە.
هاونیشتیمانیانى ئازیز
سهردانكارانى مزگه‌وت،بۆ ئه‌وه‌ى مزگه‌وت دوور بخه‌ینه‌وه له‌هۆكارى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆڕۆنا بۆ كه‌سانى ديكە، با وه‌ك پیرۆزى خۆى تەماشاو مامەڵەى لە گەڵ بكه‌ین و هه‌مووان پێكه‌وه بیپارێزین، تكا ده‌كه‌ین و داواكارین، ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان وەك خۆى جێ به جێ بكه‌ن، به‌م كاره‌شمان هه‌میشه ماڵ و پیرۆزى مزگه‌وت به كراوه‌یى و ئاوەدانى ده‌بینین
خوداى گه‌وره ئازیزانتان بپارێزێت