لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ھاوکاری بەسەر سەرجەم مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دابەشکرا
![](/media/6604/1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132683400190000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە سۆنگەى پشتیوانیکردنی ئەو مامۆستا ئایینیانەی کەبەشێوەی خۆبەخش وتار دەخوێننەوە لە مزگەوتەکان و بەبێ ھیچ بەرامبەرێک خزمەتی مزگەوتەكان دەکەن، لە چەند رۆژى رابردوو لە لايەن لێژنەيەكى تايبەتەوە لە وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايینى ، ھاوکاری گەیێندرایە نزیکەی ( ١٥٠٠ ) ھەزار و پێنج سەد مامۆستاى ئایينى ، لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بە بێ جياوازى و ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنى ھاوكاريەكان ھات. جێگەی ئاماژەیە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە،ڕێگەی ئەنجوومەنی زانستییەوە پلانی گونجاوی لەبەر دەستە بۆ پشتیوانی کردنی زانستی خۆبەخشان و برەودان بەتواناکانیان.