وەزیری ئەوقاف : حکومەتی هەرێمی کوردستان مافی هەموو پێکهاتەکانی پاراستووە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی پێنج شەممە 2021/6/17، د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ"ئیلی ئەبوعەون" بەڕێوەبەری پەیمانگای ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا کۆبۆوە، سەرۆکی پەیمانگای ئاشتی پرۆژەیەکی خستە ڕوو بە ئامانجی پاڵپشتی کردن و برەودان بەپێکھاتەکان لە رووی مرۆیی و ھاوکاریکردن بەتایبەتی لەناوچە کوردستانییەکان، ھەروەھا ئەنجامدانی دیالۆگی کۆمەڵایەتی و پاڵپشتی ھەنگاوەکان بۆ پەرەسەندنی زیاتری ئاشتیی کۆمەڵایەتی، لای خۆیەوە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، جەختی لە پاراستنی مافی ھەمەلایەنەی پێکھاتەکان کردەوەو رایگەیاند"
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە (٥) ساڵی ٢٠١٥ ، مافی پێکھاتەکانی ھەرێمی پاراستووە جیاواز لەمە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەمیشە پارێزەری راستەقینەی ئاشتی و خۆشەویستی و تەباییە، بۆتە نموونەیەکی درەوشاوە لە ناوچەکەدا، وێڕای ئەنجامدانی پرۆژەکان لە ناوچە جیاجیاکان. وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پاڵپشتی بۆ پرۆژە پێشنیاری پەیمانگای ئاشتی نێودەوڵەتی دەربڕی و
دواتر پەرتووکی پێکەوەژیان ، کە بەرھەمی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییە پێشکەش بە سەرۆکی پەیمانگای ئاشتی نێوەدەوڵەتی کرا.