بەبۆنەی 8 مارس وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پیرۆزبایی لە ئافرەتان دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 بەبۆنەی ڕۆژی ئافرەتانی جیھانی د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پیرۆزبایی ئاراستەی فەرمانبەرانی ئافرەت لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی کرد، ھەربەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە دیاری و ڕێزلێنانی تایبەتی پێشکەشی سەرجەم ئافرەتان کردوو پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیھان کرد، ھیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ خواستن.