وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە قورئانخوێن مامۆستا رەعد کوردی كرد
![](/media/5353/pshtiwansadiqreceiveraadalkurdi01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132614175100000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە ٢٨/٣/٢٠٢١ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشێوازی کرد لە دەنگخۆش وقورئانخوێنی ناسراو مامۆستا رەعد کوردی. وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی پشتیوانی خۆی بۆ مامۆستا رەعد کوردی دەربڕی و لە بەرامبەر ئەو بەخششە گەورە و خزمەتەی لە ڕێگەی دەنگییەوە پێشکەش بە قورئانی پیرۆز دەیکات، دواتر ڕێزلێنانی تایبەتی پێ بەخشی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.