Skip to the content

د. پشتیوان سادق بانگهێشتنامەی فەرمی سەرۆکی حکومەتی گەیاندە شێخی ئەزهەر

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆکۆماری میسر، د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی چاوی کەوت بەشێخی ئەزھەر د.احمد طیب

دواتر بانگھێشت نامەیەکی فەرمی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستانی گەیاندە شێخی ئەزھەر بەمەبەستی سەردانیان بۆکوردستان و ھەروەھا گەیاندنی پێزانینی سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی، بۆرۆڵی میانرەوی ئەزھەر لەگەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام ، دواتر گفتوگۆکرا لەبارەی قوتابیانی ھەرێمی کوردستان لەزانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندن لەئەزھەر دەخوێنن

جێگەی باسە شێخی ئەزھەر باسی رۆڵی زانایان و رۆشنبیرانی کورد کرد لەخزمەت ئایین و موسوڵماناندا، ھەروەھا ھەرێمی کوردستانی بەشوێنێکی ئارام و لانەی پێکەوەژیان وەسف کرد خۆشحاڵی خۆی بە بانگھێشت نامەی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان نیشاندا.