وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی جەژنی ئەكیتۆ-ی بابلی كلدانی ئاشووری دەكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/٣١ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایینامەیەكی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ئەكیتۆ-ی بابلی كلدانی ئاشووری ئاڕاستەی كریستیانەكانی كوردستان و جیهان كرد، كە دەقەكەی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ ی بابلی کلدانی ئاشووری (ئەکیتۆ) جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و جیھان دەکەین، ئومێدەوارین ھاتنەوەی ساڵی نوێ، گیانی تەبایی و پێکەوەیی بەھێزتر بکات، ساڵی خۆشی و ئاشتی و کامەرانی بێت بۆ ئێوە و کۆیی مرۆڤایەتی.
د.پشتیوان سادق
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی