Skip to the content

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی دیدارێکی لەگەڵ وەزیری ئەوقافی کۆماری مسر ئەنجامدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/15 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەپەراوێزی کۆنگرەی دیالۆگی ئاینەکان، لەکۆماری میسڕ، چاوی کەوت بە د.محمد موختار وەزیری ئەوقافی میسڕ، لە دیدارێکدا وێرای جەخت کردنەوە لەپەیوەندیەکانی نێوان ھەردوولا، ھەروەھا گفتوگۆ کرا لەبارەی سوود وەرگرتن لە ئەزموون و تواناکانی ووڵاتی میسڕ تایبەت لەبواری گەشەپێدانی و راھێنان، بۆ ئەمەش چەندین بیرورا گۆرایەوە، وەزیری ئەوقافی میسڕ خۆشحاڵی خۆی بەدیداری وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی نیشاندا.