Skip to the content

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای دھۆک دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ٢٩⁄ ٣⁄ ٢٠٢١ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری زەینەدین مەولود، بریکاری وەزیر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای دھۆکی کرد و لەلایەن محەمەد خالید محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگا پێشوازی لێکرا. دواتر وەزیری ئەوقاف لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی ئەوقافی قەزاکان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە خزمەتی زیاتر بۆ مزگەوتەکان و مامۆستایانی ئایینی و پێکھاتەکانی تری دەڤەرەکە کرایەوە، هاوكات تاوتوێی چەند پێشنیازێک كرا بە مەبەستی پێشخستنی زیاتری کاروباری ئەوقافەکانی سنوورەکە.