Skip to the content

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لە وەزیری هاریکاری مەسیحیە چەوسێنراوەکان وپرۆگرامی هاوکاری هەنگاریا لەئۆفیسی سەرۆک وەزیران، کونسولی گشتی هەنگاریا لە هەولێر دەکات.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەمنە 2021/3/8 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەئامادە بوونی زێندین مولود بریکاری وەزیر پێشوازی کرد لە تریستان ئەزبەیی وەزیری هاریکاری مەسیحیە چەوسێنراوەکان وپرۆگرامی هاوکاری هەنگاریا لە ئۆفیسی سەرۆک وەزیران، اشتیڤان ئێمری کونسولی گشتی هەنگاریالە هەولێر.

سەرەتای دیدارەکە وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەخێرھاتنی وەزیری ھاریکاری مەسحیەکان و کونسوڵی ھەنگاریایی لە ھەولێرکرد.

لەمیانی دیدارەکەدا وەزیری ھاریکاری مەسیحیەکان سوپاسی وەزیری ئەوقافی کرد بۆ پێشوازیان دواتر ستایشی رۆڵی حکومەت وخەڵکی کوردستانی کرد بۆ پێشوازی و ھاوکاری کردنی ئاوارەو لێقەوماوانی پێکھاتە جیاوازەکان، ھەروەھا ئاماژەیدا بەناوبانگی جوانی کوردستان لەتەبایی ئاشتی و پێکەوەژیانی ئایینی ووتی ئێوە نمونەیەکی درەوشاوەن لەجیھاندا و ھاتنی پاپای ڤاتیکانیش دەری دەخات کە کوردستان چرای پێکەوەژیان و ئارامیە لەناوچەکەدا، ھەروەھا خستنەرووی چەند پرۆژەیەکی وڵاتی ھەنگاریا کە لەکوردستاندا ئەنجام دراون بەشێکی تریشیان ئەنجام دەدرێن تایبەت لەبواری بازرگانی و پەروەدەیی کە خزمەتی ھەمەلایەنەیە بۆ مرۆڤایەتی و بەبێ جیاوازی، دواتر رایگەیاند کە ھەڵسوکەوتی سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبابەتی پێکەوە ژیانی ئایینی لەگەڵ ھەنگاریا یەک ئاراستەیە ئەمەش گەورەترین خزمەت بەپەیوەندیەکانمان دەکات.