وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی پیرۆزبایی له پهیڕەوانی ئایینی سائیبه‌ی مه‌ندائی ده‌كات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوێنێ سێشه‌ممه ڕێکەوتى ١٨/٥/٢٠٢١ى زایینى، د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایینامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی پهیڕەوانی پێكهاته‌ی ئایینی سائیبه‌ی مه‌ندائی له كوردستان كرد به بۆنه‌ی هاتنى جه‌ژنی له‌ئاوهه‌ڵكێشانی ئاڵتوونی تایبه‌ت به‌و پێكهاته ئایینییه له كوردستان و جیهان.
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی پیرۆزباییه‌كه‌یدا هیوای خواستووه ھاتنی ئەم جەژنە بە خۆشی، ئاشتی و کامەرانی بۆ کۆی مرۆڤایەتی بگەڕێتەوە.