Skip to the content

له‌گه‌ڵ دیوانی وەقفە ئایینییەکانی به‌غدا باسی پێکەوەژیانى ئایینى لە هەرێمى کوردستان کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) ـ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێکەوتى ٤/٥/٢٠٢١ى زایینى، د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ هەرسێ دیوانی وەقفی سونی و شیعی و مەسیحی و هەروەها دەستەی حەج و عومرە کۆ بوونەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا باس لە پێکەوەژیانی ئایینی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و بیری لێبوردەیی و دژایەتیکردنی بیری توندڕەوی و توندوتیژی کرا و پێداگرى لەسەر ئەوە کرایەوە کە ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان ھەموو لایەک کرایەوە. ڕۆڵی میانڕەوی و ئارامی و وتاری ئایینی و پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان و سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای ڤاتیکان و گرنگیی سه‌ردانی شێخی ئەزھەر بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، بەشێکى گرنگى گفتوگۆکان بوون.