وهزیری ئهوقاف و سهرۆكی كۆبهندی فیقهی عێراقی پێداگریی لە بوونى ئاشتهوایی كۆمهڵایهتی دەکەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) ـ ڕۆژی پێنجشهممه ڕێکەوتى ٦/٥/٢٠٢١ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە دوايين وێستگەی سەردانەكەی بۆ شاری بەغدا لەگەڵ ئەحمەد حەسەن تەھای سەرۆکى کۆبەندی فیقھی عێراقی کۆ بووەوە.
لەو دیدارەدا قسە لەسەر پرسى ئايينى و ئاشتەوايى كۆمەڵايەتى و پێکەوەژیانى گەلان کرا پێداگرییان لەسەر پتەوكردن و بە ھێزكردنى پەيوەنديیەكان و زياتر فەراھەمكردنی بيرى ميانڕەوى و پێكەوەژيان و چەسپاندنى گيانى يەكترقبوڵكردنى ئايینى لەسەر بنچينەى مرۆڤايەتى، كرد.