وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ھەنگاریا كرد
![](/media/8230/fb_img_1635107482003.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132796467190000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ٢٤⁄ ١٠⁄ ٢٠٢١ د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پێشوازی لە ئەتێلا تووت کونسوڵی گشتی ھەنگاریا لە ھەرێمی کوردستان كرد، لە دیدارێکدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پیرۆزبایی دەستبەکار بوونی کونسوڵی نوێی ئەو وڵاتەی لە ھەولێر کرد و ھیوای سەرکەوتن و سەرفرازی لە پۆستەکەی بۆ خواست، دواتر گفتوگۆی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و چالاکی ھاوبەش کرا، ھەروەھا تیشك خرایە سەر ڕەوشی پێکەوەژیانی ئایینی لە ھەرێمی کوردستان و پێشوازیی حکومەتی کوردستان بۆ ئاوارە و لێقەوماوانی پێکھاتە جیاوازەکانی عێراق و ناوچەکە، ھەروەھا ستایشی ھاوکاری و یارمەتی حکومەتی کوردستان کرا لە دروستکردنی کەمپە جیاوازەکان و دەستگرتنی ئاوارەکان و ڕەخساندنی دەرفەتی ژیان تایبەت لە پەروەردە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی، ھەر لەدیدارەکەدا لەلایەن وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیەوە پەرتووکی پێکەوەژیانی ئایینی پێکھاتەکانی کوردستانی بە دیاری بەخشرایە کونسوڵی گشتیی ھەنگاریا لەھەرێمی کوردستان.