د. پشتیوان سادق سەرۆکی شاندى کوردستان و وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به‌شداریى له كۆڕبه‌ندى (interfaithG20) نێوان ئایینه‌كان كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به‌شداریی له كۆڕبه‌ندى (G20) كرد و پانێڵێكی پێشكه‌ش كرد له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چه‌ندین دیدار و چاوپێكه‌وتن، ئه‌م كۆڕبه‌نده به چاودێرى سه‌رۆكى ئیتاڵیا و به‌شداریى ژمارەیەک لە سه‌رۆكى وڵاتان و وه‌زیران و نوێنه‌رایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌ڕێوه‌چوو، 13/9/2021 دواى بانگهێشتى فه‌رمى، د. پشتیوان سادق به سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى كوردستان گه‌یشته ئه‌و وڵاته و له‌لایه‌ن به‌رپرسانى باڵاوه پێشوازى كران
د. پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى له13/9/2021 پهنێڵێكى پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانى ئایینى و ڕۆڵى حكومه‌تى كوردستان له په‌ره‌پێدان و فهراههمكردنى گیانى پێكه‌وه‌یى و پاراستنى ته‌بایى و دابینكردنى پێداویستى ژیان بۆ لێقه‌وماوانى جه‌نگه جیاوازه‌كان و به‌بێ جیاوازى له‌نێوان پێكهاته‌كان خزمه‌تى پێشكه‌ش كردووه، دواتر باسی پاراستنى مافى پێكهاته ئایینیه‌كانی كرد له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى ژماره 5ى ساڵى 2015 ی په‌رله‌مانى كوردستان ،ئازادى ئایینى هه‌بوونى په‌یوه‌ندیه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌هێز له‌نێو ئایینه‌كاندا، وێڕاى ئاماژه‌دان به ڕاپۆرتى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر پاراستنى مافى پێكهاته ئایینیه‌كانى هه‌رێم و جیاوازى له ناوچه‌كه‌دا به‌گشتى .
دواتر ڕۆژی 14/9/2021 د. پشتیوان سادق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌كانى عه‌ره‌ب (عادل بن عبدالرحمان العسومى) كۆبۆوه و ناوبراو هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاند له پێشوازیكردن له‌و ئاوارانه‌ى كه له پێش شه‌ڕى داعش و دواى شه‌ڕى داعش هانایان بۆ كوردستان هێناوه دواتر ستایشى خه‌ڵك و حكومه‌تى كوردستانى كرد و جه‌ختى كرده‌وه له په‌ره‌پێدان و هه‌ماهه‌نگى چالاكى هاوبه‌ش له‌داهاتوودا .
رۆژى 15/9/2021 د.پشتیوان سادق چاوى كه‌وت به‌كه‌سایه‌تى جیهانى و پرۆفیسۆر كول دورهام سه‌رۆكى فۆرمى (G20) به‌رێزیان وێراى پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى شاره‌زایی ده‌ستووریه‌و یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق ، له‌میانى دیداره‌كه ستایشى حكومه‌تى كوردستانى كرد له‌خزمه‌تكردنى ئایین و پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازى هه‌روه‌ها پاراستنى مافى هه‌مووان
ھەر له‌میانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا د. پشتیوان سادق چاوى كه‌وت به (خالد بن على عبدالله) وه‌زیرى كاروبارى ئه‌وقافى ئیسلامى به‌حره‌ین ، له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى نێوان كوردستان و به‌حره‌ین كرایه‌وه و وه‌زیرى ئه‌وقافى به‌حره‌ین ئاره‌زووى كرد په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و پێش ببه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاره له داهاتوودا پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش له‌نێوان به‌حره‌ین و كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت .
پاشان وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى چاوى كه‌وت بهسكرتێرى گشتى ڕێكخراوى كایسید بۆ گفتوگۆى ئایینه‌كان، له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ى سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان له‌پاراستنى مافى ئایین و پێكهاته‌كان و بۆ ئه‌مه‌ش له داهاتوودا ژماره‌یه‌ك چالاكى هاوبه‌ش له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن.
ههرلهمیانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا د. پشتیوان سادق سه‌رۆكى شاندى كوردستان چه‌ندین دیدار و چاوپێكه‌وتنى جیاجیاى له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تى ئایینى سیاسى و نێوده‌وڵه‌تى به‌شدار ئه‌نجام دا ، جێگه‌ى ئاماژه‌یه شاندى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى عێراق ته‌نیا شاندى فه‌رمیه بانگهێشت كرابوون، ئه‌مه‌ش بۆ پێگه‌ى به‌هێزى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێكه‌وه‌ژیانى وه‌ك كه‌لتوورێكى نیشتیمانى بونیاد ناوه و به‌شێكه لهشانازیهكانى هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان.