نرخی عومرە له ههرێمی كوردستان کەمکرایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- شێخ نیاز نهقشبهندی بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە ڕایگەیاند لە چوارچێوەی پلانێکی گونجاوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە بە گرتنە بەری چەند ڕێکارێک و پەیوەندییان لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی و کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراقی ھەروەھا ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەت بە گواستنەوەی عومرەکاران، لە ھەنگاوی یەکەم توانرا نرخی عومرە لەبەشێکی کۆمپانیاکان داشکێندرێ بە شێوەیەک لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە نرخی ھەر عومرەکارێک نزیکەی ( ١٥٠٠)دۆلاری ئەمەریکی بوو، بەڵام له ئێستادا لە بەشێکی بەرچاوی کۆمپانیاکان نرخی عومرە بۆ (١٠٠٠) دۆلار کەم کرایەوە، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە زیاتر گوتی بەردەوام دەبین بۆ گرتنە بەری ھەر ڕێکار و ھاوکارییەک بۆ کۆمپانیاکان بەتایبەتی ئەوانەی نرخەکانی عومرە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان و عومرەکاران دادەبەزێنن، بۆ ئەمەش پلانی تر لەبەردەستدایە.