بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدیان وهزارهتی ئهوقاف پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدیان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزان، میری ئێزیدیان، ئەنجوومەنی رۆحانی، بنکەی لالش و سەرجەم خوشک و برایانی ئێزیدی لەکوردستان و جیھان دەکەین، ئومێدەوارین ھاتنی ئەم جەژنەتان ببێتە ھۆی زیاتر پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئایینی، جەژنی چارشەمبا سۆر، بە خۆشی ئاشتی وکامەرانی بۆ ئێوە بگەڕێتەوە و خۆشترین کاتەکانی جەژن لەگەڵ ئازیزانتان بەسەر ببەن .
د. پشتیوان سادق
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی
١٩⁄٤⁄٢٠٢٢