Skip to the content

وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاریی بۆ حەجی ئەمساڵ دەکات

(ھەموو ھەنگاوەکان بۆخزمەتی حاجیانی کوردستان دەبێت).

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە سەرپەرشتی د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، ئامادەبوونی زیندین مولود بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران وبەڕێوەبەرانی گشتی پەیوەندیدار، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی حەجی  ئەمساڵ ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو،
لە کۆبوونەوکەدا وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی ڕایگەیاند بەپێی  ئەو ڕێنماییانەی کەوا ھەن و ھەرکارێک و پڕۆژەیەک  کە ئەنجام دەدرێت مەرجی بنەڕەتی ئەوەیە لە خزمەتی ھاووڵاتیان و حاجیانی کوردستاندا بێت، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی جەختی لە پاراستنی مافی حاجیان لە چوارچێوەی بڕیارەکانی وەزارەتی حەج و عومڕەی سعودیە کردەوە، دواتر پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لە لایەن شێخ نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕە خوێندرایەوە و بڕگەکانی  خرانەڕوو، دواتر لە لایەن بەشدارانی کۆبوونەوەکەوە چەندین خاڵی بەسوود و گرنگ گفتوگۆ کرا، ئامانجی سەرەکیش باشترکردنی پلانی کارنامەی پێشنیارکراوی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ،

جێگەی ئاماژەیە ماوەی دووساڵە بەھۆی ھاتنی کۆرۆنا پرۆسەی حەج بۆ جیھان بەڕێوە نەچووە، ئەمساڵ بەپێی مەرج و ڕێنمایی وڵاتی سعودیە پرۆسەی حەج بە شێوەیەکی تایبەت بە ڕێژەیەکی کەمتر لە ساڵانی ڕابردوو بەڕێوە دەچێت بۆ ئەمەش وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی چاوەڕێ دیاریکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان دەکات.
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، ئامادەکاری پێشوەختەی بۆ پرۆسەکە کردووە، بە تایبەتی لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا