وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگهڵ شاندێکی ئێزیدیانی ڕووسیا كۆبۆوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٥/٤/٢٠٢٢ د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازیکرد لە شاندێکی ئێزدیانی ڕووسیا، کە پێکهاتبوون لە میشا خالیتان، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی یورۆسلاڤ لە ڕووسیا و تاماز داسنی، سەرۆکی فیدراسیۆنی ئێزدیانی فەرەنسا، بە یاوەریی داسن فاروق بەگ، کوڕی میری ئێزدیان لەهەرێمی کوردستان.
مەبەست لە سەردانەکەیش دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر بوو لەنێوان ئێزدییەکانی ڕووسیا و فەرەنسا و ئەرمینیا، لەگەڵ ئێزدییەکانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها شاندەکە سوپاسی وەزارەتی ئەوقاف و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد، بۆ ڕەخساندنی ئەو کەشە ئارامەی پێکەوەژیانی هەموو ئایینەکان، کە ئەوەیش جێگای ڕێزو پێزانینە.
لای خۆیەوە د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەرچی پێویست بێت بۆ بەرەوپێشتر بردنی ئەو پێکەوەژیانە ڕاستەقینەی کە لەهەرێمی کوردستان هەیە.