Skip to the content

خولی يەکەمی پەرەپێدانی توانای مرۆیی بۆ مامۆستایانی ئاینیی سنووری ئەوقافی هەولێر بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی يەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی ئابی ٢٠٢٢، لەژێر چاودێریی پشتيوان سادق وەزيری ئەوقاف و کاروباری ئاينی و بەئامادەبوونی حاجی تەيب زرار شێروانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر و 
سەيد سديق کەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر، خولی يەکەمی پەرەپێدانی توانای مرۆیی بۆ مامۆستایانی ئاینیی سنووری بەڕێوەبەرايەتیی ئەوقافی هەولێر بەڕێوەچوو.
سەرەتای خولەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر سەيد سديق کەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر گوتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە گرنگیی ئەم جۆرە خولەکانە کرد و هيوای خواست کە ببێتە مايەی ڕەزامەندی و سوود بۆ مامۆستايانی بەشداربوو.
پاشان حاجی تەيب زرار شێروانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر، وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە بایەخ و گرنگیی کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە کرد بۆ مامۆستايانی ئاينی. ڕایگەیاند "وەک وەزارەتی ئەوقاف گرنگی زیاتر بە کردنەوەی خول و سیمینار و وۆرکشۆپ دەدەن، ئەمەش بەمەبەستی بەرزکردنەوەی توانا و لێهاتوویی زياتری مامۆستايانی ئاينی، هەروەها پێویستە مامۆستایانی ئاینی زیاتر لە هەرکەسێک، بە دوای زانست و زانیارییەوە بن، بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر پرسەکان پشت بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و فەرمی و پشتڕاستکراوە ببەستن."
 
لە کۆتايی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداروون بەسەر مامۆستايانی ئاينیدا دابەش کرا.