وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی پێشوازی لە میری ئێزیدیان کرد
![](/media/13769/fb_img_1660068732806.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133045797260000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٢، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، پێشوازی لە میرحازم تەحسین بەگ میری ئێزیدیان کرد.
لە دیدارەکە ڕەوشی ئێزیدیان لە ناوچەکە و ھەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا، ھەروەھا ڕۆڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە گرنگ بینرا لە دۆزینەوە و ڕزگارکردنی ئەو ئێزدیانەی کە بە دەستی تیرۆرستان شوێنبزر کراون، هەر لەو دیدارەدا پشتیوان سادق جەختی لە پشتیوانیکردنی ئێزدیانی کوردستان و جیھان کردەوە و ڕایگەیاند"حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ھەوڵەکانی ناوەستێ تاوەکو سەرجەم شوێنبزرانی ئێزدی بە کەس و کاریان شاد دەکاتەوە؛ تاوانبارانیش ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە، بۆئەوەی بە سزای خۆیان بگەن.