Skip to the content

ڕێزلێنانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان بەخشرایە دەرچووانی حوجرەی فەقێیان

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە مەراسیمێکدا بەئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، عەبدوڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری ھەولێر، ڕێزلێنانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خشرایە دەرچووانی حوجرەکانی فەقێیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
لە وتەیەکدا د.پشتیوان سادق، سڵاوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە مامۆستایانی ئایینی و جەختی لە پشتیوانی کردنی حوجرەکان کردەوە بەتایبەتی لە پەرەپێدانی لایەنی زانستی و ئەکادیمی و دابین کردنی پێداویستیەکان بەپێی توانا.
د.پشتیوان سادق ڕایگەیاند"حوجرەکان مەڵبەندی پێگەیاندن و پەروەدەیین لە مێژووی کوردستان و ڕۆڵی کارایان ھەبووە و ناوەندی ئایین پەرورەی و نیشتمان پەروەری بوون.
د.پشتیوان سادق راشیگەیاند، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کاردەکات بۆ بەرەو پێشبردنی لایەنی خوێندن و پێگەیاندن و کەرتی خوێندنی باڵاو پشتیوانیکردنی ھەرچی پێویستە بۆ حوجرە و پەیمانگا و خوێندنی ئیسلامی لەسەرجەم ناوەندەکانی سەر بەوەزارەت لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.