بریکاری وەزارەت بەشداری کۆنفراسی ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکات
![](/media/10036/fb_img_1645043359717.jpg?center=0.25,0.5031712473572939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132895779660000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ١٦-٢-٢٠٢٢ زێندین مەولود بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە یاوەری شاندێک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەشداریان کرد لە کۆنفرانسی ئایین و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە ھەرێمی کوردستان، کە لهلایهن ھەردوو زانکۆی کاسۆلیک لە ھەولێر و زانکۆی کۆیە ڕێکخرابوو.
لە وتەیەکدا بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، ھەرێمی کوردستان نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیانی لە نێوان پێکھاتە جیاجیاکانی ھەیە و لێکۆڵینەوەش لەم بابەتە گرنگە ھاوکار دەبێت بۆ دەست خستنەسەر گرفتەکان بۆ بەدیھێنانی کۆمەڵگهیەکی سەقامگیر، ههروهها دەستخۆشی لە ھەردوو زانکۆکە کرد بۆ ئەم کۆنفرانسە گرنگە و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ بەشداربووان خواست.