بەشێک لە شوێنە ئایینییەکان نۆژەن کراونەتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ ی شوبات ٢٠٢٢ د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی کرد لە شاندێک بە نوێنەرایەتی بانکی عێراقی تایبەت، کە پێکھاتبوون لە شێروان ئەنوەر موستەفا ڕاوێژکاری ڕابیتە و شاندێکی یاوەری، لە دیدارەکەدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەخێرهاتنی شاندەکەی کردو گفتوگۆی لەسەر پێکەوە ژیانی ئایینی و پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان کرد، دواتر گفتوگۆ دەربارەی پرۆژە خزمەتەکانی حکومەتی کوردستان لە پاراستنی ئاشتی و برەودان بە گیانی پێکەوەیی پێکھاتەکان و نۆژەکردنەوەی شوێنەوارە ئایینییەکان کرا ، سەرۆکی شاندەکە بۆ پشتیوانیکردنی کەلتوور و مێژوو و شارستانیەتی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە پاراستنی شوێنەوارە ئایینییەکان و نۆژەنکردنەوەی بەشێکیان ئامادەیی نیشاندا بۆ ھاوکاری و یارمەتیدان لەم بوارەدا، سەرۆکی شاندەکە وتی کەلتووری پێکەوەیی سەروەتی نیشتیمانی ھەرێمی کوردستان بۆ ناوچەکە و جیھانیش جێگەی شانازییە، بۆیە ھەموو یارمەتی و ھاوکاریەک لەم بوارەدا بە ئەرکی خۆمانی دەزانین، بۆ ئەمەش لە داھاتوودا ھەردوولا لە قۆناغە پراکتیکیەکان بەسەرپەرشتی پسپۆرانی ئەندازیاری جێ بەجێ دەکەن بەپێ توانا شوێنەوارە ئایینییەکان بەرەو پێش دەبرێن و نۆژەن دەکرێنەوە.