بەردی بناغەی کەنیسە و بارەگای سەرەکی پاتریارکی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری دانرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ ی شوبات٢٠٢٢ د. پشتیوان سادق نوێنەری سەرۆک وەزیرانی کوردستان و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەشدار بوو لەدانانی بەردی بناغەی کەنیسە و بارەگای سەرەکی پاتریارکی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان، کردنەوەی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری بۆ ھەرێمی کوردستان لەڕووی نێودەوڵەتی گرنگییەکی گەورەی ھەیە و نیشانەی ئەو کەلتوور و مێژووە جوانەیە کە لە ڕابردوو و لەئێستادا پەرەی پێدراوە، ھەروەھا ئەو جیاوازیەیە کەھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشەکانی تری عێراق و هەندێ وڵاتانی تر جیا دەکاتەوە کە کوردستان شوێنی دێرینی نەتەوە و ئایینەکانە، ئەمەش بۆخەبات و قوربانیدانی میللەتەکەمان و ئارامی کوردستان و وتارە میانڕەوەکان و بۆ ھەوڵ و ماندووبوونی دەزگا نیشتیمانیەکانی ھەرێمی کوردستان وستراتیجیەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.