Skip to the content

خولی پەرەپێدانی ئەتەکێت و پرۆتۆکۆڵی کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٢٣⁄ ٢⁄ ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی زیندین مولود بریکاری وەزارەت  و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی بەڕێوەبەرانی دیوانی وەزارەت ، خولی پەرەپێدانی ئەتەکێت و پرۆتۆکۆڵی دیبلۆماسی کرایەوە، چاڵاکییەکە بەبەشداری شارەزای بوارەکە د.سامان سۆرانی ڕاوێژکاری باڵا لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی کوردستان بەڕێوەچوو،  سەرەتا باس له‌ گرنگی بوارەکە لەمامەڵەی ڕۆژانەدا كراو ،  کورتەیەک لەسەر مێژووی پرۆتۆکۆڵ و ئەتەکێت و کاروباری دیبلۆماسی خرایه‌ڕوو کە مێژوویەکی دێرین و مەودای سەدان ھەزار ساڵەی ھەیە، ھەروەھا شێوازە مۆدێرنەکان خرانه‌ڕوو لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لە بۆنەفەرمی و نافەرمیەکان  و بنەماکانی گفتوگۆی تەندروست پڕ لەڕێزگرتن، ھەموو ئەمانە لەپێناو نمایشێکی دروست و لەپێناو ئەو پەڕی ڕێزگرتن لە کەسی بەرامبەر، وێڕای خستنەڕووی چەندین وردەکاری تر لەبوارەکەدا، دواتر لەلایەن ئامادەبووان گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە کرا.