وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان كرد
![](/media/9786/fb_img_1644156312444.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132886962680000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- یەکشەممە ٦ ی شوبات ٢٠٢٢ د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی كرد لە دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا ڕێکخەری ڕاسپاردەکان سوپاسی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد لەبەرامبەر ھەماھەنگی بەردەوام و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێکخەری ڕاسپاردەکانی حکومەتی کوردستان بە تایبەتی لە پاراستنی پێکەوەژیانی ئایینی و مافەکانی مرۆڤ، بوونی ئەو پەیوەندییە بەھێزەی نێوان پێکھاتەکانی کوردستان، ھەروەھا ئاراستە کردنی ئەو ڕاپۆرتانەی لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤەوە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت، ھەر لەدیدارەکەدا پرۆژەی پلانی ستراتیژی ھەرێمیی گفتوگۆکرا و ڕۆڵی کارای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە گرنگ بینرا