Skip to the content

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازیی لە شێخ محمد شێخ سالار حەفید دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ١١⁄ ١⁄ ٢٠٢٢ د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازیی کرد لە شێخ محمد شێخ سالار سەرپەرشتیاری مزگەوتی گەورەی سلێمانی( مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ ) ، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی شێواز و چۆنیەتی خزمەتکردنی زیاتری مزگەوتی گەورەی سلێمانی و جێبەجێکردنی قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوە، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند ئەوپەڕی شانازیە بتوانین لە خزمەتی بەرەوپێش چوونی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گه‌ورەی سلێمانیدا بین کە بۆتە بەشێکی گرنگی کەلتووری شاری سلێمانی .
بۆ ئەمەش بڕیاریدا بە جێ بەجێکردنی قۆناغە پراکتیکییەكان.