Skip to the content

کۆتایی هات بە خوولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایانی ئایینی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ ی ئایاری ٢٠٢٢ بە سەرپەرشتی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و زانکۆی نۆڵج، مەراسیمی کۆتایی خوولی سێ مانگەی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێوەچوو، لە وتەیەکدا شێخ ئیبراھیم بەرزنجی پیرۆزبایی لەبەشداربووان کرد و دەستخۆشی ئاراستەی زانکۆی نۆڵج و مامۆستایانی ڕاھێنەر کرد کە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا توانیویانە خزمەت بە مامۆستایان بکەن، دواتر سەرۆکی زانکۆی نۆڵج  ڕایگەیاند جێگەی شانازییە بۆ زانکۆکەمان کە خزمەتی بە چینێکی زۆر کاریگەر کردووە ئەوانیش مامۆستایانی ئایینین و ئامادەیی زانکۆکەشی بۆ کردنەوەی خوولی پەرەپێدانی بوارەکانی زانستی و بەرەو پێشبردن بۆ مامۆستایان دەربڕی. دواتر بڕوانامەی بەشداریی پێشکەش بەشداربووان کرا و بڕوانامەی ڕێزلێنانی وەزارەتیش پێشکەشی مامۆستایانی زانکۆی نۆڵج کرا.
 ١٠٠ مامۆستای ئایینی  لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر و دەوروبەری ھەولێر بەشداری خوولەکەیان کردبوو.