د.پشتیوان سادق: درێخی ناكهین لەخزمەتکردنی خوشک و برایانی ئێزیدی لە ھەرێمی کوردستان
![](/media/11889/fb_img_1652783660252.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132972684130000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئهمڕۆ سێشەممە ١٧ ی ئایار ی ٢٠٢٢ د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سەردانی دەڤەری شێخانی کرد و لەگەڵ بابەشێخ میری ئێزیدیان کۆبۆوە، لهو سهردانهدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی جەختی لە بنەماکانی پێکەوەژیانی ئایینی و خزمەتکردنی ھەمووان بێ جیاوازی کردەوە، ھەروەھا ڕایگەیاند حکومەتی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی و ھاوکاری بۆیان و ھەرچی لەتوانایدا بێت درێخی ناکات لەخزمەتکردنی خوشک و برایانی ئێزیدی لەھەرێمی کوردستان.