Skip to the content

د.پشتیوان سادق: درێخی ناكه‌ین لەخزمەتکردنی خوشک و برایانی ئێزیدی لە ھەرێمی کوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ سێشەممە ١٧ ی ئایار ی ٢٠٢٢ د. پشتیوان سادق  وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سەردانی دەڤەری شێخانی کرد و لەگەڵ بابەشێخ میری ئێزیدیان کۆبۆوە، له‌و سه‌ردانه‌دا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی جەختی لە بنەماکانی پێکەوەژیانی ئایینی و خزمەتکردنی ھەمووان بێ جیاوازی کردەوە، ھەروەھا ڕایگەیاند حکومەتی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی و ھاوکاری بۆیان و ھەرچی لەتوانایدا بێت درێخی ناکات لەخزمەتکردنی خوشک و برایانی ئێزیدی لەھەرێمی کوردستان.