Skip to the content

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئامادەکارییەکانی بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ تەواو کردووە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ ی ئایاری  ٢٠٢٢ بە سەرپەرشتی زێندین مەولوود بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، شێخ نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە و شاندێکی یاوەریان لە وڵاتی عەربستانی سعودیە و لە شاری مەککەی پیرۆز، لەگەڵ دەستەی حەجی عێراقی کۆبوونەوە و دواتر بە مەبەستی دابینکردنی شوێنی حەوانەوەی حاجیانی کوردستان چەندین گرێبەستیان واژوو کرد، وەک دابینکردنی شوێنی حەوانەوە و گواستنەوە و خواردن و پێداویستی تەندروستی حاجیان لە شاری مەککەی پیرۆز بۆ حەجی ئەمساڵ ٢٠٢٢،  بۆ ئەوەی حاجیانی ھەرێمی کوردستان لە کەشێکی ئارام و گونجاو فەریزەی حەج جێ بەجێ بکەن، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی جەخت دەکاتەوە و ھەموو ھەوڵەکانی دەخاتەگەڕ بۆ ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو و لەبار بۆ حاجیانی ھەرێمی کوردستان و پاراستنی تەندروستی و سەلامەتییان. 
 ئەمساڵ ڕێژەی حاجیانی جیھان کەمکراوەتەوە و پشکی ھەرێمی کوردستان  دوای کەمکردنەوە لەلایەن وڵاتی عەرەبستانی سعودیە ( ٢١٢٠) حاجیە، ئەوانەی تەمەنیان لە (٦٤) ساڵ کەمترە.