Skip to the content

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ڕێکخراوی ھارتلاند یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ ی ئایاری ٢٠٢٢ ، بە ئامادەبوونی زیندین مەولوود بریکاری وەزارەت، مامۆستا فارس جەوھەر بەڕێوەبەری گشتی دیوان و ئەحمەد سەمیر ئیبراھیم بەرێوەبەری بەرنامەی عێراق لە ڕێکخراوی ھارتلاند، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ڕێکخراوی ھارتلاندی ئەلایەنسی نێودەوڵەتی ئەمەریکی واژۆ کرا، ئامانجی سەرەکی ئەم یاداشتە کارکردن  و پەرەپێدانی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیانی ئایینیە بەشێوەی خۆبەخشانە، ھەروەھا ڕاھێنان و گەشەسەندنی مرۆیی و کردنەوەی خولی برەودانی تواناکان، لە داھاتوودا بەشێوەی کرداری و بەھاوبەشی ھەردوولا چەند پڕۆژەیەک لەم بارەیەوە لە ھەرێمی کوردستان جێ بەجێ دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی و پەیوەندییەکانی وەزارەت  سەرپەرشتی وردەکاریی پڕۆژەکان دەکەن