Skip to the content

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ سەرۆکی ڕابیتەی جیھانی ئیسلامی کۆبۆوه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ لەمیانی کۆڕبەندی جیھانی بەھا ھاوبەشەکان کە لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعودیە بەرێوە دەچێت ، د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە یاوەریی د. عه‌بدوڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، چاوی کەوت بە د. محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم عیسا سەرۆکی ڕابیتەی جیھانی ئیسلامی و سەرپەرشتیاری کۆڕبەندی جیھانی، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و ھەروەھا گەڵاڵەی چەند پڕۆژەیەک کرا بە ئامانجی خزمەتکردنی ئایینی پیرۆز و پێکەوەژیانی ئایینی، سەرۆکی ڕابیتەی جیھانی ئیسلامی پێگەی ھەرێمی کوردستانی بە گرنگ نرخاند لەپاراستنی بەھا بەرزەکانی  مرۆڤایەتی و دەستگرتن و ھاوکاریکردنی لێقەوماوان و ئاوارەکانی ناوچەکە بە گشتی.