Skip to the content

نوێنەرى وەزارەتى ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەشدارى لە كۆربەندی جيھانى گۆرانى كەش و ھەوا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لەسەر بانگھێشتامەی فەرمی ڕێکخراوی (UN)، شێخ ابراھيم بەرزنجى، بەڕێوەبەری ئیرشادی ئایینیی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەشدارى لە كۆربەندى جيھانى(cop27)لە وڵاتی میسر کرد، کە لە ڕۆژانی ١٦ تا ١٨ تشرینی دووەمی٢٠٢٢ بەردەوامی ھەبوو .
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە ڕێگەی توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر بنەما زانستی و شەرعییەکان توێژینەوەکەی خستەڕوو بەئامانجی باشترکردنی دۆخی ژینگە و گەش و هەوای جیھانی لەگەڵ دەسنیشانکردنی ڕێکارە پێویستەکان و  چەند راسپاردەیەکی چارەسەریشی خستە بەردیدی بەشداران.
دواتر كۆڕبەندەکە بە چەندين چالاكى و بڕیاری گرنگ لەسەر  گۆڕانکاریەکانی کەش وھەوا کۆتایی بەکارەکانی ھات .