Skip to the content

ڕێزلێنانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەخشرایە مامۆستایانی ئاینیی خانەنشین

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە مەراسیمێکی شایستەدا، بەئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، رێزلێنانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، پێشکەشی ١١٥ مامۆستای ئاینیی خانەنشین کرد.

لە مەراسیمەکەدا د.پشتیوان سادق گوتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا سوپاسی مامۆستایانی ئاینی کرد، لەپای ئەو خزمەتەی کە بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و شۆڕشەکانی کوردستانیان کردووە، پاشان ڕێزلێنانی تایبەتی بە ئیمزای سەرۆکی حکوومەت پێشکەشی مامۆستایانی ئاینی کرد.

جێی ئاماژەیە ئەم ڕێزلێنانە لە چوارچێوەی ئەو مەراسیمە دێت کە لە فێستیڤاڵی ئاینی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام بەڕێوەچوو.

شیاوی باسە لە ڕۆژانی داھاتووشدا، لە پارێزگاکانی ھەرێم و ئیدارە سەربەخۆکان، ڕێز لە مامۆستایانی خانەنشین دەگیرێت و خەڵاتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیان پێشکەش دەکرێت.