بۆردی باڵای ووتاری هەینی سەردانی پارێزگای دهۆک وئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکات
ەولێر، هەرێمی كوردستان (GOV.KRD)- رۆژی چوارشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لێژنەی بۆردی باڵای وتار، بەسەرپەرشتی مامۆستا مەلا بارزان، سەرۆکی بۆرد، سەردانی هەریەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای دهۆک و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی زاخۆ لەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد.
دواتر لەنزیکەوە لەگەڵ بۆردی بەرێوەبەرایەتیەکان کۆبونەوەیان ئەنجامدا، ئامانجی سەرەکی خستنەڕووی پلان و هەنگاو ھەروەھا ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو بۆردی وتار کرا.
ھەرلەمیانی سەردانی دەڤەرەکە شاندی بۆردی وتاری سەردانی هەریەک لە لقی دهۆک و زاخۆی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانیان کردو ھەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی نێوان بۆردی باڵای ووتاری هەینی هەردوو لقی بەڕێزی یەکێتی زانایانی ئایینیان کردەوە وێرای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە بەمەبەستی پێشخستنی کارەکانی بۆردی باڵاو بۆردی پارێزگاکان چەندین خاڵی بەسوود خرانەڕوو .