Skip to the content

وەزارەت و دەستەکان لە کۆنفراسێکدا پلانیان بۆ ساڵی ٢٠٣٠ دەخەنەڕوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-  ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لە شاری ھەولێر، زێندین مەولوود سورچی بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بەیاوەریی فارس جەوھەر بەڕێوەبەی گشتیی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەری پلاندانان، لە کۆنفڕانسی ستراتیژیی ٢٠٣٠ کە وەزارەتی پلاندانان دەیگێڕێت، بەشداربوون.

ئامانج لەو کۆنفڕانسە بۆ خستنەڕووی پلان و ستراتیژی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینییش  یەکێکە لەو وەزارەتانە کە پلان و پڕۆژەی خۆی بۆ دیدگای ٢٠٣٠ پێشکەشکردووە، کە لە داھاتوودا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاری لەسەر دەکات.

بریکاری وەزارەتی ئەوقاف دەستخۆشیی خۆی و وەزارەتی ئەوقافی ئاراستەی وەزارەتی پلاندان کرد بۆ بەستنی ئەو کۆنفڕانسە گرنگە.

ھەروەھا جەختیشی کردەوە وەزارەتی ئەوقاف ھەموو ھاوکاری و ھەماھەنگییەک لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەکان بە گرنگ دەزانێت و پشتیوانیی ھەر پلان و پڕۆژەیەکە کە خزمەت بە سەرجەم ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بگەیەنێت.