بەسەرپەرشتی د.پشتیوان سادق ئەنجومەنی باڵای ئەوقاف وکاروباری ئایینی کۆبووەوە
![](/media/19325/img_0789.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133258826480000000)
رۆژی پێنجشەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣، بەسەرپەرشتی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەبەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و نوێنەری ھەریەک لەوەزارەتەکانی" پەروەردە، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، شارەوانی و گەشتوگوزار ، دارایی و ئابووری، خوێندنی باڵا توێژینەوەی زانستی و داد و رۆشنبیری و لاوان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا د. پشتیوان سادق، باسی لە چەند بابەتێکی گرنگی تایبەت بە موڵکە وەقفیەکان کرد بە مەبەستی پەرەپێدان و وەبەرھێنانی موڵکە وەقفیەکانە لەسەر بنەما "شەرعی و ڕێنماییە یاساییەکان" بۆ پاراستن و بەرژەوەندی گشتی و بەرەوپێش بردنیان.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەشی بەگرنگی موڵکی وەقف کرد کە خاوەنداریەتی زۆر تایبەتە و پێویستە ھەموولایەک کاربکەن بۆ ئەوەی ھەرچی موڵکی وەقفیە بپارێزین و بەرەو پێش ببرێن.
ئەنجومەنی باڵای ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئەنجومەنێکی باڵایە لەسەر ئاستی وەزارەتە پەیوەندیکرارەکان پێکدێت، ئامانجی سەرەکیشی پێکەوە پاراستنی وەقف و جۆرەکانی موڵکە وەقفیەکانە .