Skip to the content

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لەشاندێکی پەرلەمانی کەنەدا دەکات

رۆژی چوارشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەندامانی  پەرلەمانی کەنەدا بەسەرۆکایەتی تۆم کیمیچ، کە بۆیەکەمجارە سەردانی کوردستان دەکەن.

لەدیدارێکەدا ڕەوشی ئایینی هەرێمی کوردستان وعێراق بەگشتی تاوتوێکرا و ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕووی ھێنانەکایەی یاساکانی پاراستنی مافی ئایین و پێکھاتەکانی هەرێمی کوردستان و پڕۆژە گشتگیرەکانی بۆ پەرەپێدانی گیانی پێکەوەیی  گفتوگۆکرا.
 
شاندی پەرلەمانی کەنەدا ئارەزووی خۆیان نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاریکردنی خوشک و برایانی ئێزیدی کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستاندان، ئەوەش سەرەڕای دابینکردنی شوێنی ژیان و خزمەتکردنیان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.